ئەمڕۆ شەممە 14ـی تشرینی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە 242ـەمین ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا پەیامێکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە؛

بە بۆنەی 242ـەمین ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی، سەرۆک بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، سلێمانی هەردەم شوێنی هەڵقوڵانی بیر و هەستی نەتەوەیی و ڕۆشنبیری بووە و هیوای ئارامی و ئاسوودەیی بەردەوامی بۆ خواست.
ئەمڕۆ شەممە 14ـی تشرینی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە 242ـەمین ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا پەیامێکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە؛
لە یادی ٢٤٢ ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانی، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی دانیشتووانی بەڕێز و خۆشەویستی ئەو شارە مێژووییەی کوردستان دەکەم. سلێمانی ئەو شارەیە، کە بووەتە بەشێکی گرنگی مێژوو، ناسنامە و خەباتی نەتەوەیی گەلی کوردستان.
ئەم شارە هەردەم شوێنی هەڵقوڵانی بیر و هەستی نەتەوەیی و ڕۆشنبیری و فەرهەنگ بووە و هەر دەمێنێت. هیوای ئارامی و ئاسوودەییەکی بەردەوام بۆ ئەو شارە ئازیزەی کوردستان دەخوازم.