ئەمڕۆ شەممە 14ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە 242ـەمین ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا پەیامێکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە؛

بە بۆنەی 242ـەمین ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە هاووڵاتییانی خۆشەویستی سلێمانی شایستەی خزمەتی زیاتر، ئازادی، پێشکەوتن و سەقامگیرین.
ئەمڕۆ شەممە 14ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە 242ـەمین ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا پەیامێکی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە؛
ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی، شاری هەڵمەت و قوربانی لە هەموو کوردستانییەکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر پیرۆز بێت.
هاووڵاتییانی خۆشەویستی سلێمانی، شایستەی خزمەتی زیاتر و ئازادی و پێشکەوتن و سەقامگیری و ئارامین.