دەستەی پاراستنی زانیارییەکانی ئیتاڵیا، سزایەکی دارایی بە بڕی 805 ملیۆن یۆرۆی بەسەر کۆمپانیای (مێتا پلاتفۆرمز)دا سەپاند. ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەپڵیکەیشنی فەیسبووک بەبێ ڕەزامەندیی ئاشکرا و بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێویست، دەستی گەیشتووە بە وێنە و گرتە ڤیدیۆییە هەڵگیراوەکانی ناو مۆبایلی بەکارهێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید.
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم پێشێلکارییە نزیکەی 20 ملیۆن بەکارهێنەری لە ئیتاڵیا گرتووەتەوە، ڕوونیشی کردووەتەوە کە ئەپڵیکەیشنەکە توانیویەتی دەستی بگات بە وێنە، ڤیدیۆ و ئەو داتایانەی پەیوەستن پێیانەوە.







