پۆلیسی ئەمەریکا ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر لە گەڕەکی لۆگان سێرکڵ لە واشنتۆنی پایتەخت، کە تەنیا نزیکەی یەک میل لە کۆشکی سپییەوە دوورە، چوار کەس بە تەقەی چەکدارێک بریندار کران.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانی پۆلیس،، ڕووداوەکە لە چەند شوێنێکی جیاوازی ناو گەڕەکەکە ڕووی داوە و دوای گەیشتنی تیمە ئەمنییەکان، دەوروبەری شەقامی 15ـی ناوچەکە گەمارۆ دراوە و داوا لە هاووڵاتییان کراوە لە شوێنی ڕووداوەکە دوور بکەونەوە.
هێزە ئەمنییەکان هۆشدارییان بە دانیشتووانی ناوچەکە داوە لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە، هاوکات قوتابخانەکانی نزیک لە شوێنی ڕووداوەکە بە شێوەیەکی کاتی داخران و لێکۆڵینەوەی دەزگا فیدراڵییەکان بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەی تەقەکەرەکە و دۆخی تەندروستیی برینداران بەردەوامە.







