داتاکانی مێژووی کەرتی وزە دەریدەخەن کە دوایین جار کۆگای نەوتی ئەمەریکا لەم ئاستە کەمتر بووبێت، لە هەفتەی کۆتاییهاتوو لە 8ـی تشرینی یەکەمی 1982دا بووە کە تێیدا یەدەگەکە گەیشتبووە 278.725 ملیۆن بەرمیل. هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی زانیاریی وزەی ئەمەریکا (EIA) لە 4ـی تشرینی دووەم ڕایگەیاندبوو کە لە هەفتەی کۆتاییهاتوو لە 30ـی تشرینی یەکەمدا، کۆگای ستراتیژی بە بڕی 399 هەزار بەرمیل کەمیکردووە و بۆ 282.184 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە.
بەردەوامیی دابەزینی یەدەگی نەوت لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدایە کە واشنتۆن لەسەر بنەمای پلانێکی پێشووی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە مانگی ئاداری ڕابردوودا دەستی پێکرد، بۆ دەرهێنانی 172 ملیۆن بەرمیل لە کۆگای ستراتیژی، ئەوەش لە چوارچێوەی هەوڵێکی هاوبەشی وڵاتانی ئەندام لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە (IEA) بۆ خستنەڕووی 400 ملیۆن بەرمیل نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخ و دابینکردنی سووتەمەنی.







