ئەم هەنگاوەی سەرۆکی ئیسرائیل پاش زنجیرەیەک گفتوگۆ و ڕاوێژکاری لەگەڵ سەرکردەی پارت و فراکسیۆنە سیاسییەکان هات، کە تێیدا ئایزنکۆت زۆرینەی پێشنیاز و پشتگیریی لایەنەکانی پەرلەمانی بۆ وەرگرتنی ئەم ئەرکە بەدەستهێنا.
نووسینگەی سەرۆکایەتیی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە: سەرۆک هێرزۆگ بە فەرمی گادی ئایزنکۆت، سەرۆکی پارتی یەشاری لە بڕیاری خۆی بۆ ڕاسپاردنی بە پێکهێنانی حکوومەت ئاگادار کردووەتەوە.
بەپێی بەیاننامەکە، بڕیارە سبەی یەکشەممە لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە قودس، فەرمانی فەرمیی ڕاسپاردنەکە ڕادەستی ئایزنکۆت بکرێت تاوەکو لە چوارچێوەی وادەی دیاریکراوی دەستووریدا دەست بە دانوستانەکانی لەگەڵ لایەنەکان بکات بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتیی حکوومەتی نوێ.







