ئەم دەستکەوتە نوێیە لە میانەی "لووتکەی جیهانیی میدیا"دا نمایش کرا، کە لە 5 بۆ 9ـی نۆڤەمبەری 2026 لە شاری پەکینی پایتەختی چین بەڕێوە دەچێت. ڕۆبۆتەکە بە هاوبەشی لە نێوان ئاژانسی "شینخوا" و کۆمپانیای "یوبی تیک"ـی چینی دروست کراوە، کە پسپۆڕە لە بواری دروستکردنی ڕۆبۆتی مرۆڤئاسادا.
ئەم ڕۆبۆتە پشت بە تەکنەلۆژیای زیرەکیی دەستکرد و مۆدێلی داتای زەبەلاح دەبەستێت، بە ئامانجی ئەوەی ئەپڵیکەیشنە زیرەکەکان لە ژینگەی خەیاڵییەوە بگوازێتەوە بۆ سیستەمە فیزیکییەکان کە توانای کارلێککردنی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ مرۆڤدا هەبێت.







