بە پێی راگەیەنراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەخت لە گرنگی هەماهەنگی و راوێژی نێوان هەردوو وڵات کرایەوە لەبارەی ئاڵنگارییە هەنوکەییەکان، کارکردن بۆ پشتگیریکردنی سەقامگیری ناوچەکە و بەکارهێنانی زمانی دیپلۆماسی و دیالۆگ لە چارەسەرکردنی قەیرانەکاندا، بە شێوازێک کە یارمەتیدەر بێت لە کۆنترۆڵکردنی ئاڵۆزییەکان و ڕێگریکردن لە فراوانبوونی بازنەی ململانێکان.
سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بە هەڵوێستی وڵاتەکەی کرد لەبارەی پێویستیی ڕێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان، و بەکارنەهێنانی خاکی عێراق وەک سەکۆیەک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ، هەروەها جەختی لە گرنگی پەنابردنە بەر چارەسەری ئاشتییانە و دیالۆگی بنیاتنەر کردەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و سەقامگیریی گەلەکەی.
هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەردەوامبوونی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن و هەماهەنگی سەبارەت بە هەڵوێستەکان لەسەر پرسە هاوبەشەکان کردەوە، بە مەبەستی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.







