قالیباف لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی "X" بە ناونیشانی وەڵامێک بۆ ڤانس نووسیویەتی: لە کاتێکدا ئەمەریکا لە لێواری هەڵدێری یەکەمی ئیسرائیلدا وەستاوە، سەرۆکەکەت خۆی بۆ قۆناغی داهاتووی جەنگ ئامادە دەکات؛ بۆچی ئەم ڕاستییانە بە سەرۆکەکەت ناڵێیت؟
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە درێژەی پەیامەکەیدا دەڵێت: ئەمەریکا لە ئێستادا وەک ئەو قومارچییە وایە کە بە بەردەوامی دەدۆڕێت، بەڵام توانای ئەوەی نییە لەسەر مێزی قومارەکە هەڵسێتەوە.
ئەم لێدوانەی قالیباف دوای ئەوە هات کە جەی دی ڤانس لە پۆستێکی ورددا لە هەمان پلاتفۆرم، هۆکارەکانی شکستی پارتی کۆماری لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێس خستبووەڕوو و جەختی کردبووەوە کە کێشەی سەرەکی کەمیی ڕێژەی بەشداری نەبووە، بەڵکو ڕێژەیەکی بەرچاو لەو کەسانەی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی 2024دا دەنگیان بە ترەمپ و ڤانس دابوو، لەم هەڵبژاردنەدا دەنگیان بە دیموکراتەکان داوە.
ڤانس ئاماژەی بە ڕاپرسییەکی شرۆڤەکارێکی دیاری هەڵبژاردن کردبوو دەربارەی ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی گەڕانەوەی دەنگدەرانی ناڕازیی ترەمپ بۆ لای پارتی کۆماری، کە لە چوار خاڵی سەرەکیدا کۆکرابوونەوە:
کۆتاییهێنان بە جەنگ.
سەرنجخستنە سەر گرانیی تێچووی بژێوی و ڕێژەی هەڵاوسان.
پێشخستن و لەپێشینەدانی بەرژەوەندییە ناوخۆییەکانی ئەمەریکا.
گۆڕانکاری لە شێوازی پەیوەندییەکانی واشنتۆن لەگەڵ ئیسرائیل.







