بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوەی هەرێمی "گیۆنگی"، ڕووداوەکە لە کاتی جەنجاڵیی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممەدا ڕوویداوە، پاسەکە بە خێرایی لە 32 ئۆتۆمبێلی داوە کە لە چاوەڕوانیی چرای سەوزی ترافیکدا وەستابوون، دواتریش بە دوورگەی ناوەڕاستی شەقامەکەدا کێشاویەتی و وەستاوە.
لەلایەکی دیکەوە، پارک چانگ جوون، بەرپرس لە بنکەی پۆلیسی "بۆندانگ" لە شاری سیۆنگنام ڕایگەیاند؛ لێکۆڵینەوە لەگەڵ شۆفێری پاسەکە دەستی پێکردووە و پشکنینی کحولی بۆ کراوە کە دەرئەنجامەکەی نێگەتیڤ بووە (مەی نەخواردبووەوە)، شۆفێرەکەش بە پۆلیسی ڕاگەیاندووە کە لەناکاو سیستەمی ئیستۆپی (برێک) پاسەکە لەکارکەوتووە و کۆنترۆڵی لەدەستداوە.







