بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی دەستەی دەستپاکی عێراق، ئامارەکانی فەرمانگەی لێکۆڵینەوە دەریانخستووە لەسەر گومانی سەرپێچی و گەندەڵی لە دۆسیەی نەوتدا، 152 کەیسی سزایی و 76 هەواڵدەری تۆمار کراون.
دەستەی دەستپاکی ڕوونی کردەوە، لە کۆی کەیسە سزاییەکان، 53 کەیسیان هێشتا لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدان بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان، هاوکات 11 کەیسیش ڕەوانەی دادگای تایبەتمەند کراون تاوەکو بڕیاری کۆتاییان لەبارەوە بدرێت.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆی ئەو 76 هەواڵدەرییەی کە دەستەکە پێی گەیشتووە، 37 هەواڵدەرییان لە قۆناغی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی سەرەتاییدان بۆ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان.







