ئەمڕۆ یەکشەممە 15ـی تشرینی دووەمی 2026، محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: "لە ئەگەری قبووڵکردنی مەرجەکانی تاران لەلایەن واشنتن، ڕێگای گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەمەریکا کراوە دەبێت"، هاوکات دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی لە دۆخی نە شەڕ و نە ئاشتی بەردەوام نابێت.
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هۆشداریشی دا و گوتی: "هەر هەڵەیەک ئەمەریکا ئەنجامی بدات، بە توانای هێزەکانی ئێران وەڵام دەدرێتەوە و ئەوان جوگرافیای جەنگەکە دیاری دەکەن".







