ئەمڕۆ یەکشەممە 15ـی تشرینی دووەمی 2026، دەستەی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران لە زاری ڕاگەیەندراوێکی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بڵاوی کردەوە کە هێزەکانیان بە درۆن هێرشیان کردووەتە سەر سیستەمێکی ڕاداری ئەمەریکی لە بنکەیەکی سەربازی لە بەحرەین.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تێلیگرام) بڵاو کراوەتەوە، هاتووە: "هێزی ئاسمانیی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران، سیستەمی ڕاداری بەرگریی ئاسمانیی ئەمەریکای لە بنکەی هێلیکۆپتەرەکانی (ڕەفاع) لە بەحرەین، بە شەش درۆن کردە ئامانج".







