ئەمڕۆ یەکشەممە 15ـی تشرینی دووەمی 2026، لەسەر ڕێگای نێوان (دەشتی عەباس – ئابدانان) لە سنووری پارێزگای ئیلام، پاسێک کە تایبەت بووە بە گواستنەوەی کرێکارانی پاڵاوگەی (NGL) وەرگەڕا.
بەپێی زانیارییەکان، دوای ڕووداوەکە پێنج تیمی فریاگوزاریی کۆمەڵەی مانگی سوور بۆ بەهاناوەچوونی قوربانییان و گواستنەوەی بریندارەکان بۆ ناوەندە تەندروستییەکان ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران.







