ئەمڕۆ دووشەممە 16ـی تشرینی دووەمی 2026، وەزارەتی دەرەوەی چین لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا بڵاویکردەوە: "شی جینپینگ، سەرۆکی چین ڕۆژی 19ـی تشرینی دووەم لە شاری شێنجن کۆبوونەوەیەک دەکات کە سەرکردەکانی چین، ڕووسیا و ئەمەریکا کۆدەکاتەوە، بە ئامادەبوونی هەریەک لە ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا"، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر بخاتەڕوو.
پێشبینی دەکرێت ئەم کۆبوونەوەیە لە پەراوێزی لووتکەی سەرکردەکانی کۆڕبەندی هاریکاریی ئابووریی ئاسیا و زەریای هێمن (ئەپیک) بەڕێوەبچێت، کە بڕیارە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی داهاتوو ساز بکرێت.







