ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی دووەم، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەلێکساندەر گارسیا باڵیۆزی نوێی فەرەنسا لە عێراق کرد.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئەرکە دیپلۆماسییەکەی دەربڕی و ئاماژەی بە پەیوەندیی و دۆستایەتیی لەمێژینەی فەرەنسا و هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە گرنگیی بەهێزترکردنی پهیوهندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.







