ئەمڕۆ سێشەممە 17ی تشرینی دووەم، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕیم ئەلعەبەللی ڕادۆڤان، وەزیری فیدراڵیی هاریکاریی ئابووری و گەشەپێدانی ئەڵمانیا و شاندێکی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەيهکەدا کە هەردوو پەرلەمانتاری ئەڵمانی قاسم تاهیر ساڵح و سەردار یوکسەل ئامادەی بوون، هەردوولا جەختیان لە پێویستیی برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
سهرۆكی حکوومەت، سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی ئەڵمانیای لە هەرێمی کوردستان کرد، بە تایبەتی لە شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعشدا.







