ئەمڕۆ هەینی 20ـی تشرینی دووەمی 2026، ئارسەر میلەر، بەرپرسی کاروباری دارایی لە پێنتاگۆن، لە میانی دانیشتنێکی گوێگرتنی لیژنەی هێزە چەکدارەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا ئاشکرای کرد: "تا ڕێکەوتی 13ـی تشرینی دووەم، کۆی گشتیی تێچووی شەڕەکە گەیشتووەتە 48.3 ملیار دۆلار".
ئارسەر میلەر ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو بڕە پارەیە تێچووی تەقەمەنی، خەرجییەکانی گۆڕین و جێگرتنەوەی کەلوپەلە سەربازییەکان و هەروەها تێچووە کارپێکردنییەکان (ئۆپەراسیۆنەکان) لەخۆ دەگرێت.
هەر لە میانی دانیشتنەکەدا، سیناتۆر ڕیچارد بلومێنتاڵ، ئەندامی دیموکرات لە ویلایەتی کۆنێتیکت، داوای لە بەرپرسەکەی پێنتاگۆن کرد هەڵسەنگاندنێک بۆ ئەو زیانانە بخاتەڕوو کە بەر دامەزراوە سەربازییەکانی ئەمەریکا کەوتوون، بەڵام ئارسەر میلەر ڕایگەیاند کە تا ئێستا هیچ داتایەکی لەو بارەیەوە لەبەردەستدا نییە.







