دوای ئەوەی پارتی دیموکرات لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولدا توانی زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بەدەستبهێنێتەوە، جێفریزی تەمەن 56 ساڵ، وەک کاندیدی سەرەکی و یەکلاکەرەوە دادەنرێت بۆ وەرگرتنی چەکوشی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنەکە لە شوێنی مایک جۆنسۆنی کۆماری.
جێفریز، کە نوێنەرایەتیی ویلایەتی نیویۆرک دەکات و پێشتر یەکەمین سەرکردەی ڕەشپێستی فراکسیۆنێکی سەرەکی بوو لە کۆنگرێسدا، وەرگرتنی ئەم پۆستە باڵایەی لە لایەن ئەوەوە، وەک وەرچەرخانێکی مێژوویی لە کایەی سیاسی و یاسادانانی ئەمەریکادا دەبینرێت.







