ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2026، لە پەراوێزی کارەکانی لوتکەی کۆڕبەندی هاوکاریی ئابووریی ئاسیا و زەریای هێمن (ئاپیک - APEC)، کۆبوونەوە سێقۆڵییە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا، چین و ڕووسیا لە کۆشکی "کایلین ڤیلا" لە شاری شێنژنی سەر بە پارێزگای گوانگدۆنگ لە باشووری چین دەستیپێکرد.
لە دیمەنێکدا کە میدیا جیهانییەکان بە وەرچەرخانێکی مێژوویی ناوزەندی دەکەن، هەرسێ سەرکردەی زلهێزە باڵادەستەکانی جیهان لە دەوری یەک مێز کۆبوونەتەوە بۆ تاوتوێکردنی گەورەترین ئاستەنگ و قەیرانە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییە نێودەوڵەتییەکان.
ئەم لوتکەیە لە دوای زنجیرەیەک دیداری دووقۆڵیی نێوان سەرکردەکان دێت و چاوەڕوانییەکی زۆری لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دروستکردووە کە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ بێت بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییە جیهانییەکان، دووبارە ڕێکخستنەوەی هاوسەنگییە جیۆپۆلەتیکییەکان و دۆزینەوەی میکانیزمی هاوبەش بۆ سەقامگیریی جیهان.







