ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی تشرینی دووەمی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیاکانی وڵاتەکەی ئاشکرایکرد کە جەی دی ڤانس و مارکۆ ڕوبیۆ لە ڕیزی بەربژێرە دیارەکانی پارتی کۆمارین بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی داهاتوو.
دۆناڵد ترەمپ لە قسەکانیدا گوتی: "لە بەرەی کۆمارییەکاندا ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییەکان هەن کە دەتوانن بژاردەی نایاب بن، بە شێوەیەکی ڕوون جەی دی ڤانس کە پۆستی جێگری سەرۆکی هەیە و مارکۆ ڕۆبیۆش لەم چوارچێوەیەدا دەردەکەون. هەردووکیان کارێکی گەورە ئەنجام دەدەن و جەماوەرێکی زۆر بەرفراوانیان هەیە".
ئەم لێدوانانەی سەرۆکی ئەمەریکا لە کاتێکدایە کە بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکانی ئەمەریکا لەم مانگەدا لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە، جەی دی ڤانس بە شێوەیەکی جددی تاوتوێی ئەوە دەکات کە خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی 2028 کاندید نەکات، ئەویش دوای ئەو شکستەی پارتی کۆماری لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولدا تووشی بوو.
هاوکات، نزیکەی 12 لە هاوپەیمان و ڕاوێژکارانی جەی دی ڤانس ئاماژەیان بەوە کردووە کە جێگری سەرۆکی ئەمەریکا هێشتا بڕیاری کۆتایی لەبارەی داهاتووی سیاسی و هەنگاوەکانی داهاتووی نەداوە.







