لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی لە پایتەختی میسر، عەلی زەیدی ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی گفتوگۆکانماندا، لەگەڵ سەرۆک کۆماری میسر ڕێککەوتین لەسەر هەڵگرتنی مەرجی وەرگرتنی ڤیزا لە نێوان هەردوو وڵاتی عێراق و میسردا.
ئەم هەنگاوە نوێیە وەک دەستکەوتێکی گرنگی دیپلۆماسی و ئابووری لێکدەدرێتەوە کە دەبێتە هۆی ئاسانکارییەکی گەورە بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان و گەشتیاران، هاوکات ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی، وەبەرهێنان و پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان بەغدا و قاهیرە.







