ئەم هۆشدارییەی نەتانیاهۆ کەمێک دوای ئەوە هات کە گادی ئایزنکۆت، ڕکابەری سیاسیی ناوبراو ڕایگەیاندبوو کە لە ئێستادا هیچ پێویستییەکی دەستبەجێ بۆ گرتنەبەری بژاردەی سەربازی دژ بە ئێران لە ئارادا نییە.
لە وەڵامدا، نەتانیاهۆ ئەمڕۆ دووشەممە لە گوتارێکدا لە پەرلەمانی ئیسرائیل (کنێسێت) ڕایگەیاند: هەر کەسێک ئەم هەڕەشە دەستبەجێ، جددی و مەترسیدارانەی کە دەوریان داوین بچووک بکاتەوە یان بایەخیان کەم بکاتەوە، تەنیا لە پێناو بەرژەوەندی و هۆکاری سیاسی ئەو کارە دەکات.
نەتانیاهۆ لە میانی دانیشتنەکەی پەرلەماندا داوای پێکهێنانی حکوومەتی یەکڕیزی کرد، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئایزنکۆت بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نوێی حووکمڕانی لە ئیسرائیلدا. ئەم ناکۆکییانەش ئاماژەیە بۆ دروستبوونی دابەشبوونێکی ڕوون لەنێو سەرکردە سیاسی و ئەمنییەکانی ئیسرائیلدا سەبارەت بە هەڵسەنگاندنی ئاستی مەترسییەکانی ئێران لە ناوچەکەدا.







