سەرۆکی ئەمەریکا لە میانی قسەکانیدا بۆ فۆکس نیوز گوتی: "هیچ ئاماژەیەک نییە کە دەری بخات ئێران لەم کاتەدا ئامادەی گەیشتنە بە ڕێککەوتن."
ترەمپ لەبارەی هەنگاوە سەربازییەکانی داهاتووی واشنتنەوە زیاتر گوتی: "مەیلم بە لای ئەوەدایە کە لە دوای سەری ساڵەوە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییە گەورەکان دژ بە ئێران دەستپێبکەمەوە."
ئەم لێدوانانەی سەرۆکی ئەمەریکا نیشانەی گەیشتنی ڕێگەچارە دیپلۆماسییەکانە بە بنبەست، هاوکات ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ئەوەی کە واشنتن ئامادەکاری دەکات بۆ قۆناغێکی نوێی پێکدادانی سەربازیی فراوان لە ناوچەکەدا، ئەوەش لە کاتێکدایە کە گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمەریکا بۆ سەر هەناردەی نەوتی ئێران بەردەوامیی هەیە.







