ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی تشرینی دووەمی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پێشتر پێشبینیی دوو شتی کردبوو لە ئەگەری سەرکەوتنی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکاندا، ئەوانیش داکشانی بازاڕەکانی پشک و هەڵکشانی هێرشەکانی ئێران بوون، وەک خۆی ئاماژەی پێ داوە هەردوو پێشبینییەکە هاتوونەتە دی.
سەرۆکی ئەمەریکا گوتیشی: "سەرکردەکانی ئێران، دیموکراتەکان بە لاواز و ناکارا دەزانن کە هەوڵی وێرانکردنی وڵات دەدەن، بەڵام من ڕێگە نادەم ئەوە ڕووبدات".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ ئێران و پارتی دیموکراتی بەوە تۆمەتبار کرد کە هەوڵی زۆریان داوە بۆ ئەوەی نرخەکانی نەوت بۆ ماوەیەکی زۆر بە بەرزی بهێڵنەوە، سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا کە نرخی نەوت دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیون و ئەو کارەی بە فێڵێکی گەورە ناو برد.
هەروەها سەرۆکی ئەمەریکا بانگەشەی ئەوەی کرد کە دەسەڵاتدارانی ئێران تا ئێستا 81 هەزار خۆپیشاندەریان کوشتووە.
سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی ئەمەریکاش، ترەمپ باسی لەوە کرد کە سۆماڵییەکان بە شێوەیەکی تەواو دەستیان بەسەر ویلایەتی مینیسۆتادا گرتووە و نزیکەی 95%ـیان پشت بە جۆرێک لە هاوکارییە کۆمەڵایەتییەکان دەبەستن.







