لە شاری ڤیلاڤیسێنسیۆ لە ناوەڕاستی کۆڵۆمبیا، بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە زیانی گەورە بەر باڵەخانەی پارێزگاری ناوچەکە و ژمارەیەک بینای دەوروبەری کەوت و بەشێکیان بە تەواوی وێران بوون.
ئابێلاردۆ دی لا ئێسپرییا، سەرۆکی کۆڵۆمبیا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند؛ هێرشەکە زیانی ماددیی زۆری لێکەوتووەتەوە، بەڵام خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار نەکراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی (AFP)، تا ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەکە ڕانەگەیاندووە و وردەکاریی زیاتریش لەبارەی چۆنیەتیی ڕووداوەکە لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە ئاشکرا نەکراوە.







