بەپێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی سەربازیی میلیتاری تایمز، فڕۆکەهەڵگری ئەتۆمیی تیۆدۆر ڕۆزڤێڵت وەک جێگرەوەی کەشتیی جۆرج واشنتن دیاری کراوە، ئەمەش دوای ئەوەی جۆرج واشنتن ماوەی 3 مانگ لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ئەرکدا بوو. لە ئێستاشدا کەشتییەکە چووەتە سنووری فەرماندەیی و بەرپرسیارێتیی کەشتیگەلی 7ـەمی هێزی دەریایی ئەمەریکا.
پێشتر ڕاپۆرتە سەربازییەکان ئاماژەیان بەوە کردبوو کە بە جێگیربوونی کەشتیی تیۆدۆر ڕۆزڤێڵت، بۆ یەکەمین جار لە دوای ساڵی 2003ـەوە ژمارەی گرووپە هێرشبەرەکانی فڕۆکەهەڵگری ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە یەک کاتدا گەیشتە 3 گرووپ.
لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی 20ـی تشرینی دووەم، سێرجیۆ گۆر باڵیۆزی ئەمەریکا لە هیندستان لە ئاوەکانی زەریای هیندی سەردانی فڕۆکەهەڵگری جۆرج واشنتنی کرد، هاوکات لەگەڵ کەشتیی تیۆدۆر ڕۆزڤێڵت، فڕۆکەهەڵگری جۆرج بوشیش تا ئێستا لە چوارچێوەی ئەرکە سەربازییەکانیدا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ماوەتەوە







