لە هۆشدارییە ئەمنییەکەی وەزارەتی دەرەوەدا هاتووە: پێویستە هاووڵاتییانی ئەمەریکی کە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدان، وریایی و چاوکراوەیی زیاتر بنوێنن، لە سایەی زیادبوونی مەترسیی هێرشە چەکدارییەکانی گرووپی حووسییەکانی سەر بە ئێران.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکە رەنگە ببنە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەک گەشتی ئاسمانی، داخستنی کایەی ئاسمانی بەسەر فڕۆکەوانیدا و دروستبوونی ئاستەنگ لە کەرتی هاتوچۆی گشتیی ئاسمانیدا.
لە کۆتاییدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوای لە هاووڵاتییانی کردووە بە وردی چاودێریی پێشهاتە ئەمنییەکان و ئەو ڕێنماییانە بکەن کە لە لایەن نێردە دیپلۆماسییەکانی ئەمەریکاوە دەردەچن، هاوکات پێش وادەی گەشتەکانیان پەیوەندی بە هێڵە ئاسمانییەکانەوە بکەن بۆ ئاگاداربوون لە هەر گۆڕانکارییەک لە خشتە یان ڕێڕەوی فڕینەکاندا.







