دوای ئەوەی حکوومەتی عێراق ڕاگەیەنراوێکی هەڕەشەئامێزی بەرامبەر هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ئەمەش لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە ڕەتکرایەوە و کاردانەوەی توندی لێکەوتەوە، ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و داوا لە حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێم و سەرجەم هێزە سیاسییەکان دەکات پابەند بن بەوەی لە دەستووردا هاتووە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاندووە: عێراق دەوڵەتێکی فیدراڵیی یەکگرتووی سەربەخۆیە و سیستەمی حوکمڕانی تێیدا کۆماری، پەرلەمانی و دیموکراتییە. گەرەنتیکاری ئەمەش حوکمەکانی دەستووری ساڵی 2005ـە کە دادگای باڵای فیدراڵی تایبەتمەندە بە لێکدانەوەی دەقەکانی.







