لە بەیاننامەکەی سوپای پاسداراندا هاتووە: بەپێی ڕاپۆرتە مەیدانییەکان، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا 3 کەشتیی نەوتهەڵگر کە سەرپێچیی ڕێساکانی هاتوچۆی دەریایییان کردبوو، لە ئاوەکانی گەرووی هورمز بەر مینی دەریایی کەوتوون و بەو هۆیەوە تەقینەوەی بەهێز و ئاگرکەوتنەوەی گەورە لە کەشتییەکاندا دروست بووە.
سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش کردووە، 1 لە نەوتهەڵگرەکان لە نزیک کەناراوەکانی باشووری گەرووەکە بەریەککەوتنی لەگەڵ میندا هەبووە، لە کاتێکدا 2 نەوتهەڵگرەکەی دیکە لە بەشی ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز بەر مینی دەریایی کەوتوون.
هەر لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە لە کاتی ڕووداوەکاندا، کەشتییە نەوتهەڵگرەکان لەژێر پاراستن و چاودێریی چڕی ئاسمانیی هێزەکانی سوپای ئەمەریکادا بوون، و لە دوای تەقینەوەکان ئاگرێکی گەورە لە نێو کەشتییەکاندا بەربووە.







