لە گوتارێکیدا، دۆناڵد ترەمپ گوتی: ئێران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و دەتوانم ئەمەتان بۆ پشتڕاست بکەمەوە. ئێمە لە ئێستادا هەوڵ دەدەین نەرمی بنوێنین و هەموو دەرفەتێک دەدەینە ئێران بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە ژیانی زۆر کەس ڕزگار بکات.
سەرۆکی ئەمەریکا لە درێژەی گوتەکانیدا هۆشداری دا و گوتی: هێزەکانمان بەردەوام دەبن لە بڵاوبوونەوەیان، سەرکەوتن بەسەر ئێران لە بەردەستی خۆماندایە و هەر کاتێک من بمەوێت بەدی دێت؛ هێزەکانی مارینزی ئەمەریکاش لە مانەوە و بڵاوەپێکردنیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوام دەبن.
لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا، ترەمپ ئاشکرای کرد کە هێزەکانیان 150 مووشەکیان تەقاندووە بۆ پووچەڵکردنەوە و ڕێگریکردن لە مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانە دوژمنکارەکان، کە مەبەستیان بووە کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز بکەنە ئامانج.







