ڕاپۆرتە کەشناسییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە چەندین شاری هۆڵەندا پلەی گەرما بۆ ئاستێکی پێوانەیی دابەزیون، هاوکات پێشبینی دەکرێت مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ببێتە ساردترین مانگ لە مێژووی ئەو وڵاتەدا لە دوای ساڵی 1998ـەوە.
شەپۆلی بەستەڵەکەکە لە کاتەکانی بەیانیی زوودا کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر جووڵەی هاتوچۆ و گواستنەوە دروست کرد؛ ئەمەش وای کرد لایەنە پەیوەندیدارەکان هۆشداری لە مەترسیی خلیسکانی سەر ڕێگەوبانەکان بدەن، داواشیان لە شۆفێران کرد بەفر و شەختەی سەر جامی ئۆتۆمبێلەکانیان بە باشی پاک بکەنەوە، لە لایەکی دیکەشەوە بەهۆی سەختیی کەشوهەواوە بەکارهێنانی پاسکیل لە زۆربەی ناوچەکان بە شێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە کەمبوونەوە کرد.
نزمترین پلەی گەرمای تۆمارکراو بە پلەی سیلیزی لەژێر سفر لە چەند شارێکی هۆڵەندا:
توێنتێ: 8.1-







