بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پاسەوانی کەناراوەکان، تیمەکانی فریاگوزاری بە هاوبەشی لەگەڵ ئاژانسی پاراستنی سنوورەکانی ئەورووپا "فڕۆنتێکس"، لە باشووری دوورگەی گاڤدۆس تەرمی دوو کۆچبەریان دەرهێناوەتەوە و 41 کەسی دیکەیان ڕزگار کردووە.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە لە ئێوارەی ڕۆژی هەینییەوە تاوەکو شەممە، 6 ئۆپەراسیۆنی جیاوازی فریاگوزاری بۆ بەلەمی کۆچبەران ئەنجامدراون و تێیاندا 391 کەس ڕزگار کراون، لە یەکێک لە ئۆپەراسیۆنەکانیشدا 102 کۆچبەر (کە 16 ژن و 5 منداڵیان لەنێودایە) گەیەندراونەتە بەندەری هێراکلیۆن لە دوورگەی کریت.







