ئەمڕۆ یەکشەممە، هێزەکانی فریاگوزاریی سەربازیی ئیسپانیا (UME)ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانیان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرکەوتنەوەیەکی بەهێز لە ناوچە دارستاناوییەکانی باکووری ڕۆژئاوای مەدریدی پایتەخت دەستپێکرد.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئاگرەکە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و بای بەهێزەوە بە خێرایی بڵاوبووەتەوە، ئەمەش وای کردووە تیمە مەدەنییەکانی ئاگرکوژێنەوە داوای هاوکاری لە یەکەی سەربازیی فریاگوزاری بکەن بۆ ڕێگریکردن لە تەشەنەسەندنی زیاتری بڵێسەی ئاگرەکە.







