دوای نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چوارچێوەی گەشتێک بۆ ناوچەی بادینان، لەگەڵ ئۆفیسی ڕێکخستنی پارێزگای دهوکی پارتی دیموکراتی کوردستان دیدار و گفتوگۆی کرد.
لەم دیدارەدا، جگە لە باسکردنی دوا گۆڕانکاری و ڕووداوەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە، کار و چاڵاکییە ڕێکخراوەییەکانی پارت لە سنووری ئۆفیسی ڕێکخستنی پارێزگای دهوکدا گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا.







