مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە توندی هێرشی «تیرۆریستی» بۆسەر کڵێسای «سەنت جۆرج» لە پارێزگای کەرەک لە شانشینی هاشەمیی ئۆردن مەحکوم کرد.
سەرۆکوەزیران لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی «X» بڵاویکردووەتەوە، هاوبەشی و پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ گەل و ڕابەرایەتیی ئۆردن دەربڕیوە و جەختی لەسەر نەبوونی هیچ جۆرە پاساوێک بۆ تیرۆریزم و توندوتیژی کردووەتەوە.
مەسرور بارزانی لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، سەرەخۆشی و هاوسۆزیی خۆی بۆ بنەماڵەکانی قوربانییەکان دەربڕیوە و بۆ بریندارەکان ئارەزووی چاکبوونەوەی خێرای کردووە.







