ڕۆژی سێشەممە ۱۳ ئۆکتۆبەر، دوای نیوەڕۆ، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، گویندلین (وێندی) گرین، کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکای بەخێرهێنا.
لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە کرا.
هەردوو لایەن لەسەر گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی پەیوەندی، هاوڕێیەتی و هاوپەیمانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا، بە تایبەتی پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییە لە بوارەکانی بازرگانی و فراوانکردنەوەی زیاترەوەی وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە هەرێمی کوردستان، هاوڕا بوون.
هەروەها جەخت لەسەر پێویستی چالاککردنەوەی پارلەمانی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور، پاراستن و ڕێزگرتن لە پێکهاتەی بنەڕەتی و داواکارییە داراییەکان، و دابینکردنی بەشی بودجەی هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، باس و لێکۆڵینەوەیان لەسەر کرا.







