مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ «ڕادو دوبڕە»، باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق، دیداری کرد و لەم کۆبوونەوەیەدا گرنگی چالاککردنەوەی پەرلەمانی کوردستان وەک یەکەم هەنگاو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ گفتوگۆ و لێکۆڵینەوەی لەسەر کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ۱۳ ئۆکتۆبەر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕادو دوبڕە، باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق، کرد.
لەو دیدارەدا، هەردوو لایەن جەختیان لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕۆمانیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.
گرنگی چالاککردنەوەی پەرلەمانی کوردستان وەک یەکەم هەنگاو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێویستی ڕێزگرتن لە مافە بنەڕەتییەکان و داواکارییە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها دواین گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە، بەشێکی تری گفتوگۆکانی ئەو دیدارە بوون.







