ئەمڕۆ پێنجشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ماکسیم ڕوبین كرد.
لە دیدارێكدا، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هەوڵەکانی ڕوبینی کرد بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
لای خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا پێزانینی بۆ دۆستایەتی و ئەو هاوکارییە دەربڕی کە لە ماوەی کارکردنیدا لەلایەن دەزگاکانی هەرێمەوە پێشکەشی کراوە.
دوايين پێشهاتهكانى دۆخی ناوچەکە بەگشتی، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.

کوردستان
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی كونسوڵی گشتیی ڕووسیا دهكات
Kurdistan TV
پوختە
ئەمڕۆ پێنجشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی وەک کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ماکسیم ڕوبین ك...





