لە سنووری ناحیەی زەڕایەن لە قەزای شارەزوور، شوانێکی سووریایی تەمەن 24 ساڵ بەهۆی بەرکەوتنی هەورەبروسکەوە سوتا و هەر لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی 2ـی تشرینی یەکەمی 2026، سامان سابر، بەرپرسی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ڕەئووف بەگ لە قەزای شارەزوور ڕایگەیاند: "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شوانێک لە سنووری ناحیەی زەڕایەن هەورەبروسکە لێیداوە و پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".
سامان سابر گوتی: "شوانەکە خەڵکی سووریا بوو و بۆ کارکردن هاتبووە زەڕایەن و تەمەنی 24 ساڵ بوو، بەهۆی زۆری و سەختیی سوتاوییەکەیەوە هەر لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستداوە".
ئاماژە بەوەش دراوە کە دوای تەواوبوونی سەرجەم ڕێکارە پێویستەکان، تەرمی شوانەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا.







