سبەی یەکشەممە کۆڕبەندی ئابووریی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە کۆڕبەندەکە کاتژمێر 10ی بەیانی لە بارەگای یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان دەستپێبکات کە زیاتر لە 15 کۆمپانیای رووسی لە سێکتەرەکانی پیشەسازیی خۆراک، کشتوکاڵ، ئاژەڵداری، دەرمان، تەکنەلۆژیای زانیاری، بەرهەمهێنەرانی ئامێری پیشەسازی و بیناسازی بەشدارن.







