وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەم (مانگی 10) و ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئەیلوول (مانگی 9) ڕەوانەی بەغداد کراون و ئەمڕۆ ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێن.
وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند: لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ڕاپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئەیلوول لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتەوە ڕەوانەی بەغدا کرا.
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش کردووە، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە بە شێوەیەکی فەرمی لیستەکان ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ بکرێن.







