بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ئاگاداری هەموو ئەو كەسانە دەكاتەوە كە لە پڕكردنەوەی فۆڕمی چوونە حەج كەموكوڕیان هەیە، دوو رۆژی دیكە دوا وادە دەبێت بۆ راستكردنەوەی كەموكوڕییەكان.
بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت: ئاگاداری هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌كه‌ینه‌وه كه نامه‌یان له رێگه‌ی سیسته‌می ناو تۆماركردن بۆ حه‌ج بۆ چووه به مه‌به‌ستی راستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانیان، ئه‌گه‌ر تاوه‌كو ئێستا زانیارییه‌كان به شێوه‌یه‌كی راست و دروستی پڕ نه‌كردووته‌وه ئه‌وا دوا واده رۆژی سێشه‌ممه ڕێكەوتی 15/9/2026 ده‌بێت.
بهرێوهبهرایهتییەكە هەروەها داواشی له‌و كه‌سانه كرد كه دووباره پێداچوونه‌وه به زانیارییه‌كان بكه‌ن و نامه‌كانی ئاگاداركردنه‌وه پشت گوێ نه‌خه‌ن.
جەختیشی كردەوە كە هه‌ر كه‌سێك تاوه‌كو ئه‌و واده‌ی دیاریكراوه فۆرمه‌كه‌ی چاك نه‌كات، مافی به‌شداریكردنی له تیروپشكی ناوی حاجیان نابێت.







