ئەمڕۆ دووشەممە 2ـی تشرینی دووەمی 2026، بەشی کامێرا و سەرپێچییەکانی هاتوچۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، لە ئاگادارییەکدا سەرجەم شۆفێرانی ئاگادار کردەوە لە وادەی کەوتنەکاری کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی.
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە: لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی (8ـی تشرینی دووەمی 2026)، کاتژمێر 10:00ـی بەیانی، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی بە سیستەمی "خاڵ بۆ خاڵ" لەسەر ڕێگای نێوان (دەربەندیخان – کەلار) بە هەردوو ئاراستەکەیدا دەکەونە کار و سەرپێچییەکانی تیژڕەوی لەو سنوورە تۆمار دەکەن.







