ئەمڕۆ دووشەممە 2ـی تشرینی دووەمی 2026، ڕائید ئاری لەتیف، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: هێزەکانی پۆلیس ئەمڕۆ لە بوونی ڕووداوێکی کوشتن ئاگادار کراونەتەوە و لە ئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا ڕووداوەکە کوشتنە یان خۆکوژییە.
بەپێی زانیارییەکانی مینا خدر پەیامنێری کوردستان تیڤی لە سلێمانی، ئەو کەسەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە ناوی (وەستا قادری کەبابچی)ـیە و تەمەنی 73 ساڵە، یەکێکە لە کەبابچییە دێرین و ناسراوەکانی شاری سلێمانی.







