بەپێی بڕیار و ڕاسپاردەی د. دلۆڤان محەممەد فاتیح جەلال، بەڕێوەبەریی گشتیی تەندروستیی هەولێر، سەرجەم ئەو هاووڵاتییانەی منداڵەکانیان لە نەخۆشخانە تایبەتەکان، نەخۆشخانەی ئیماراتی، یان لە ڕێگەی لەدایکبوونی سروشتی لە ماڵەوە لەدایک دەبن، پێویستە لە ماوەی 72 کاتژمێر دوای لەدایکبوونی کۆرپەکە، بەپێی خشتەی دیاریکراو سەردانی یەکێک لە بنکەکان بکەن بە مەبەستی پێدانی پێکوتەی پێویست.
بنکە تەندروستییە دیاریکراوەکان:
بنکەی تەندروستیی ئازادی
بنکەی تەندروستیی نەورۆز
بنکەی تەندروستیی مەلا فەندی
بنکەی تەندروستیی نافیع ئاکرەیی
ئەم هەنگاوەی تەندروستیی هەولێر لە کاتێکدایە کە پێشتر کوتانی منداڵانی تازەلەدایکبوو تەنیا لە نووسینگەی لەدایکبووان و مردووان ئەنجام دەدرا؛ هاوکات بە دابەشکردنی جوگرافیای ئەم 4 بنکەیە، دەرفەتێکی خێراتر و شایستەتر بۆ دایک و باوکان دەڕەخسێت تا لە وادەی دیاریکراودا منداڵەکانیان لە نەخۆشییە گوازراوەکان بپارێزن.







