چەندین تیمی ئاگرکوژێنەوە دەستبەجێ دوای ئاگادارکردنەوەیان، گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و توانییان لە ماوەیەکی کەمدا ئاگرەکە بکووژێننەوە و ڕێگری لە تەشەنەسەندنی بکەن.
شاخەوان سەعید گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە و تەنیا زیانی ماددیی بە چەند دووکانێک گەیاندووە، هاوکات تیمەکانی پشکنین دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد بۆ زانینی هۆکاری سەرەکیی ئاگرکەوتنەوەکە.
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر ڕاشیگەیاند: دوو گەشتیار کە لە هۆتێلێکی تەنیشت دووکانەکە بوون توشی تەنگەنەفەسی بوون و یەکێکیان بۆ چارەسەرکردن ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.







