بەپێی ڕاگەیەندراوی دەروازەکە، لەسەر داوای لایەنی تورکی (دەروازەی دەرەجیک) و بەهۆی بەردەوامیی کارەکانی چاککردنەوە و قیڕتاوکردنی ڕێگای سەرەکی لە دیوی کۆماری تورکیاوە، ڕۆژی چوارشەممە 4ی تشرینی دووەمی 2026 هاتوچۆی گەشتیاران لە سنووری دەروازەی زێت بە تەواوی دەوەستێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرەڕای ڕاگرتنی کاتیی هاتوچۆی گەشتیاران، سەرجەم کار و چالاکییە کارگێڕییەکانی ناو دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت بە شێوەیەکی ئاسایی بەردەوام دەبن؛ هاوکات لە ڕۆژی پێنجشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2026ـەوە، گەشتکردن و هاتوچۆی هاووڵاتییان لە دەروازەکە ئاسایی دەبێتەوە.
لە کۆتاییدا، بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەکە داوا لە هاووڵاتییان و گەشتیاران دەکات بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی خۆیان و دروستنەبوونی ئاستەنگ، وادەی گەشتەکانیان ڕێکبخەن و گەشتەکانیان بۆ ڕۆژی پێنجشەممە دوابخەن.







