ئەمڕۆ سێشەممە 3ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمانی ناوچە جیاجیاکان بە گشتی نیمچەهەور دەبێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵەهەور، لە سەنتەری پارێزگاکان ئاسمان بە بەردەوامی لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، هاوکات لە هەندێک کاتدا ئەگەری نمەباران لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە. پلەی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرز دەبێتەوە.
هەولێر: 24 | سلێمانی: 22 | دهۆک: 23 | هەڵەبجە: 23 | زاخۆ: 24 | چەمچەماڵ: 24 | ئاکرێ: 24 | گەرمیان: 28 | پیرمام: 20 | حاجی ئۆمەران: 14
بۆ سبەی چوارشەممە 4ی تشرینی دووەم، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، بەهۆی هاتنی نزمەپاڵەپەستۆیەکی لاواز، لە دوای نیوەڕۆوە پێشبینیی نمەباران دەکرێت لە ناوچە جیاجیاکانی ئیدارەی گەرمیان، بەشێک لە سلێمانی، باشووری پارێزگای هەولێر، پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان بە گشتی، کەشناسی ئاماژە بەوەش دەکات کە لە کاتی بەهێزبوونی نزمەپاڵەپەستۆکەدا، ئەگەری هەیە شێوازی دابارین لە دوای نیوەڕۆوە بگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند و دروستبوونی هەورەتریشقە. پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
هەولێر: 24 | سلێمانی: 23 | دهۆک: 23 | هەڵەبجە: 24 | زاخۆ: 24 | چەمچەماڵ: 27 | ئاکرێ: 25 | گەرمیان: 28 | پیرمام: 22 | حاجی ئۆمەران: 14







