ئەمڕۆ سێشەممە 3ـی تشرینی دووەمی 2026، کۆشکی سپی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە: مێلانیا ترەمپ، خانمی یەکەمی ئەمەریکا، لە واشنتۆن میوانداریی نوێنەرانی هەردوو وڵاتی ڕووسیا و ئۆکراینا دەکات، بەبێ ئەوەی کاتی دیاریکراوی کۆبوونەوەکە ئاشکرا بکات، یاخود وردەکاریی زیاتر لەبارەی کەسایەتییە بەشداربووەکان بخاتەڕوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم کۆبوونەوەیە لە نێوان لایەنەکانی ئەو دوو وڵاتەی کە لە شەڕدان لە ناو کۆشکی سپی بەڕێوە دەچێتو وەک "ساتێکی نائاسایی و دەگمەن لە مێژووی ئەمەریکادا" هەژمار دەکرێت.







